.JPG)
له‌سه‌یرانگه‌ی شێره‌سوار، به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌زش و دێده‌وانی، خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزكای هه‌ولێر ، به‌به‌شداری قوتابی و خوێندكارانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر- ده‌شتی هه‌ولێر- مه‌خموور - سۆران- خه‌بات - شه‌قڵاوه - چۆمان - ڕواندز- مێرگه‌سۆر) بۆ دێدهوانان و ڕابه‌ران سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز عوسمان ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات، كه تیایدا هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك به شازده قوتابی و چوار مامۆستا به‌شداریان كردبوو، تیایدا چه‌ندین بابه‌ت و وانه‌ی به‌سوود گووترانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خێوه‌تگه‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی شاره‌زا له‌بواری دێده‌وانی له‌م بابه‌تانه‌ش (ئامانجه‌كانی دێده‌وانی، مێژووی دێده‌وانی و قۆناغه‌كانی، وانه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ریی، هونه‌ره‌كانی دێده‌وانی، گرێیه‌كان و كاره ده‌ستییه‌كان، گه‌شت، سوێندو یاسای دێده‌وانی، فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، پاراستی ژینگه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تری په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و رۆشنبیریی گشتی).