.JPG)
رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/7/2010 له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری له هه‌ولێر، به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاقیكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی پاڵێوراو بۆ پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له بواری پسپۆرییه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو، كه 198 پاڵێوراو به‌شداریان تێداكرد.
بۆ ئاشنابوون به پرۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده له‌نزیكه‌وه ره‌وشی هۆڵی ئه‌زموونه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی راست و دروستی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و سه‌رخستنی سیستمی نوێی خوێندن، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێكی به‌رچاو به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌رپه‌رشتیاران ده‌دات و، ئه‌وانه‌ش كه ده‌بنه سه‌رپه‌رشتیار پێویسته له‌ئاستی پێویست دابن و رۆلیان هه‌بێت له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له به‌رژه‌وه‌ندی رۆلهكانماندا.
دوای ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش، تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی و ئای تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاشان لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌رچووان ئه‌نجامده‌دات، ئینجا به‌شداری له خولێكی شیاندن ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌رپه‌رشتیاران، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی خوێندن بگونجێت