
به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عه‌لی سالار محه‌مه‌د نوێنه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده‌و دلاوه‌ر ئۆمه‌ر به‌كر قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان له عێراق، له‌ماوه‌ی نێوان 1-6/7/2010 له‌ژێر دروشمی (خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ره له بنیادكردنی كه‌سایه‌تی به‌هێزی ئه‌ندامه‌كانی) له‌سه‌یرانگه‌ی شێره‌سوار چادرگه‌ی ساڵانه‌ی دێده‌وانی رابه‌ران و دێدهوانانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
نزیكه‌ی 161 قوتابی و خوێندكار له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌گه‌ڵ زیاتر له 50 مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌ر كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه هاتبوون له‌م خێوه‌تگه‌یه به‌شداربوون.
له‌م خێوهتگهیهدا وه‌رزشی به‌یانیان و پشكنین و ئاهه‌نگی شه‌وان و چه‌ندین وتار له‌سه‌ر گرنگی دێده‌وانی و گرێكان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه پێشكه‌ش كران. له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌و داگرتنی ئاڵا، له رۆژی كۆتایی ئاڵاكه له‌لایه‌ن سێ دێدهوانهوه درا به سه‌ركردایه‌تی خێوه‌تگه‌و ماڵئاواییان له خێوه‌تگه‌كه كرد.
له‌م خێوهتگهیهدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر و یه‌كه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستی هه‌ولێر رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌سه‌رخستنی خێوه‌تگه‌كه‌دا.