
به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانی خولی راهێنانی سه‌ركرده بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی بۆ قۆناغه‌كانی ( 5 و 6)ی بنه‌ڕه‌تی و ( 11 و 12)ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011 له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاروچالاكییه‌كانی پێكرد.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز شاسوار كه‌مال مه‌حمود به‌ڕێوبه‌ری ماكمیلان له هه‌رێمی كوردستان گوتی: خوله‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بیانی كه له به‌ریتانیاوه هاتوون ده‌وترێته‌وه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك.
خولی یه‌كه‌می راهێنانی سه‌ركرده بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی رۆژی 22ی حوزه‌یران ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێر و دهۆك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
دوای كۆتای هاتنی خوله‌كه‌ش، هه‌مان خول له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و به‌شی خوێندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك.
شایانی باسه كۆمپانیای چاپه‌مه‌نی ماكمیلانی به‌ریتانی ماوه‌ی زیاتر له سه‌د ساڵه له بواری كاری چاپه‌مه‌نی و پڕۆگرام داناندا كارده‌كات و ئێستاش به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕین و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان