
له‌دیدارێكدا له نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌و شاندێكی رێكخراوی یۆنیسكۆ پرسی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌روه‌رده‌یی خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
چوارشه‌ممه 23/6/2010 سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌شاندێكی رێكخراوی یۆنیسكۆ كرد كه پێكهاتبوو له ریاز ئهلمنیاوی به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی كه‌رتی فێركردن له یۆنیسكۆو به‌یان سه‌ڵاحه‌دین راوێژكاری ته‌كنیككاری و خاتوو غاده جۆرجی و سامی خۆجه رێكخه‌رانی نیشتمانی پرۆگرامه‌كانی یۆنیسكۆ له هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیدارێكدا شاندی یۆنیسكۆ پوخته‌یه‌ك له كاروپرۆژهكانیان خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و، هاوكاری و پاڵپشتی یۆنیسكۆیان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌روه‌رده‌یی دووپات كرده‌وه.
شاندی یۆنیسكۆ و وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا بۆ وه‌گه‌ڕخستنی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی كرد، تا كه‌ناڵه‌كه رۆلی په‌روه‌رده‌یی خۆی ببینێت وێڕای وانه‌كانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن، بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی و ژینگه‌یی ههمهجۆر له‌خۆبگرێت.
سه‌فین دزه‌یی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یۆنیسكۆی به گرنگ و پێویستزانی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی كه‌ناڵی په‌روره‌ده‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر
گرنگی پرۆژه‌ی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌یی كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده هیوای خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه وه‌رچه‌رخانێك بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان
له‌به‌رانبه‌ریشدا شاندی یۆنیسكۆ ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی و ته‌واوی ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه گرنگه له هه‌رێمی كوردستاندا.