
به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی سوپاس و پێ‌زانین و ماڵئاوایی كردن به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/6/2010 ئۆلیڤه‌ر شناگن بێرگ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
شناگن بێرگ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌فین دزه‌یی كرد بۆ هاوكاری و پاڵپشتی به‌رده‌وامی به‌رێزیان له‌سه‌رخستنی پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری كردنی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه له‌سه‌ر ستانداردی ئه‌ڵمانی كه بڕیاروایه سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی داهاتوو له هه‌ولێر بكرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ئه‌ڵمانیا كرد‌و، هیوای خواست ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا هه‌ر له به‌ره‌وپێشچوون دابێت.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا شناگن بێرگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه به‌هۆی رژێمه یه‌ك لهدواییهكهكانهوه به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه‌و، هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌نموونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌و تاوانكارییانه هێنایه‌وه‌و گوتی:
هه‌ر كاتێك سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م هه‌ست به‌و سته‌م و زوڵم و زۆردارییه ده‌كه‌م كه به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه.. هه‌روه‌ها كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا ستایشی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌گشت رووێكه‌وه، به‌تایبه‌تی له رووی په‌روه‌رده‌و خوێندن و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندن، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده خواست له پرۆسه‌ی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی و جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێی خوێندن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یی هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوونی (ئۆلیڤه‌ر شناگن بێرگ)ی بهرزنرخاندو دووپاتی كرده‌وه دڵسۆزی و ماندووبوونی به‌ڕێزیان جێگه‌ی رێز‌و ستایشه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ شناگن بێرگ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی خۆیدا له نێویۆرك.
له‌كۆتایی دیداركهشدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه