
بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌زموونه گشتییه‌كان، بۆ پۆله كۆتاییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی- به‌شی پیشه‌یی، وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌وشی بنكه‌ی ئه‌زموونه‌كانی له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی كچان و قوتابخانه‌ی مه‌لافه‌ندی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/6/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاگاداربوون له ڕێڕه‌وی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ به‌شی خوێندنی پیشه‌یی هۆڵه‌كانی ئاماده‌یی بازرگانی كچان و قوتابخانه‌ی مه‌لافه‌ندی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌باری و گونجانیان له‌گه‌ڵ ره‌وشی قوتابیان، وه‌زیری په‌روه‌رده هۆڵه‌كانی ئه‌و بنكانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، چاوی به‌قوتابی و خوێندكاران كه‌وت.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێكی به‌رچاو به‌شه پیشه‌ییه‌كان ده‌دات كه بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی له‌خۆده‌گرێت و هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌رچووانی ئه‌م به‌شانه ده‌دات به بازاڕی كاركردن و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا.