
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی عیرفان عه‌زیز سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، پێشوازی له باوك و كه‌سوكاری په‌پووله‌ی جوانه‌مه‌رگ به‌سۆز جه‌بار ئاغای وێزێی ته‌مه‌ن چوارده ساڵان كرد، كه به‌هۆی بۆردومانی تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گوندی وێزێی ده‌ڤه‌ری چۆمان شه‌هیدبوو.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هید ده‌ربڕی، كه یه‌كێك بووه له قوتابییه بلیمه‌ته‌كان و ئه‌مساڵیش یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌بار ئاغای باوكی په‌پووله‌ی جوانه‌مه‌رگ به‌سۆز، سوپاسی هه‌ڵویستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كرد‌و، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌سۆز نموونه‌ی منداڵێكی له‌خۆبردوو و گوێڕایه‌ڵ بووه‌و، جێگه‌ی داخه كه له رۆژی جیهانی منداڵاندا له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هیدكرا