
له‌دیدارێكدا له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌و شاندێكی (Human Rights Watch)، مافی ئافره‌تان و منداڵان له روانگه‌ی سیستمی خوێندن، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/6/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی (Human Rights Watch)ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌سه‌رۆكایه‌تی (خاتوو نادیه خه‌لیفه) توێژه‌ر له بواری ئافره‌تان و رێكخه‌ر له رێكخراوه‌كه‌و شاندێكی یاوه‌ری.
له‌دانیشتنێكدا ره‌وشی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، خاتوو نادیه خه‌لیفه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گرنگترین چالاكییه‌كانی رێكخراوی (Human Rights Watch) پێشكه‌ش به‌وه‌زیری په‌روه‌رده كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بایه‌خ مافه‌كانی منداڵان و ئافره‌تان ده‌دات به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی ژنان و منداڵان له زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی جه‌سته‌یی.
وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌ت هه‌ڵوێستی گشت ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه به‌رزده‌نرخێنێت كه بایه‌خ به پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان و منداڵان ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش گرنگی به‌م بابه‌تانه ده‌دات و له‌پرۆگرامه‌كانی خوێندندا له روانگه‌ی سیتمی نوێی خوێندن، بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ وه‌كو وانه‌ی تایبه‌تی ده‌خوێندرێن و بایه‌خێكی زۆریان پێ ده‌درێت.
شاندی رێكخراوی (Human Rights Watch) وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، داوایان كرد چه‌ند بابه‌تێكی تریش بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بخرێته نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه‌و، رێگه له هه‌ر زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژییه‌كی جه‌سته‌یی دژ به منداڵان بگیرێت