
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه ده‌كاته‌وه كه پاڵێوراون بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆریی و بنه‌ڕه‌تی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، تاقیكردنه‌وه‌ی بواری پسپۆرییه‌كانیان كاتژمێر 9ی سه‌ربه‌یانی له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له رۆژی 18/7/2010 بۆ پاڵێوراوانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، رۆژی 20/7/2010 یش بۆ پاڵێوراوانی قۆناغی ئاماده‌یی...
له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا بورهان عه‌بدولڵا ئه‌رگووشی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: مامۆستای پاڵێوراو جگه له هه‌ڵگرتنی باجی تاقیكردنه‌وه، پێویسته ناسنامه‌یه‌كی تری فه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت و، ئه‌و مامۆستایه‌ی دوابكه‌وێت له‌كاتی دیاری كراودا ئه‌وا مافی به‌شداربوونی نامێنێت...
هه‌روه‌ها بورهان ئه‌رگووشی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، دوای ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی و ئای تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕیش چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌رچووان ئه‌نجام ده‌دات، ئینجا به‌شداری له خولێكی شیاندن ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌رپه‌رشتیاران