
بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی، وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌وشی بنكه‌ی ئه‌زموونه‌كانی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام و مه‌لائۆمه‌ر به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/6/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاگاداربوون له ڕێڕه‌وی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی دوازده‌ی بنه‌ڕه‌تی، چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌زموونه‌كانی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام و مه‌لائۆمه‌ر به‌سه‌ركرده‌وه.
بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌باری و گونجانیان له‌گه‌ڵ ره‌وشی قوتابییه ئهزمووندهرهكان، وه‌زیری په‌روه‌رده یه‌كه‌یه‌كه‌ی هۆڵه‌كانی ئه‌و بنكانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه چاوی به‌قوتابی و خوێندكارانی ئهزمووندهر كه‌وت.
ئه‌مساڵ له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 80 هه‌زار قوتابی و خوێندكار به‌شداری له ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ن، ساڵی داهاتووش پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندن گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت