
له‌دیدارێكدا له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندێكی فه‌ڕه‌نسی په‌ره‌پێدانی خوێندنی فه‌ڕه‌نسی له هه‌رێمدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای فه‌ره‌نسی كرد، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ره‌وشی خوێندنی زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌و دوو قوتابخانه فه‌ڕه‌نسییه‌ی كه له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانی له‌سه‌ر ستانداردی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
شانده‌كه پێكهاتبوو له ژۆن كریستۆڤ دێبێغ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای میسیۆن لایك فڕانس و پاتریك ژۆزێڤ راوێژكاری ده‌زگاكه‌و ژۆن میشیل لۆدان راوێژكاری رۆشنبیریی و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی ده‌زگاو فردریك تیسۆ كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و، مسیو مووڵینغ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی له هه‌ولێر.
كۆنسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نساو شاندی یاوه‌ری سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمیان كرد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌م دوو قوتابخانه فه‌ڕه‌نسییه نێوده‌وڵه‌تییه كه چوار زمانی تێدا ده‌خوێندرێت و هه‌ردوو كلتووری فه‌ڕه‌نسی و كوردستانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زارتیش درێغی ناكات له پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی قوتابخانه فه‌ڕه‌نسییه‌كان و خوێندنی زمانه زیندووه‌كانی جیهان له‌قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا..
شایانی باسه به‌ڕێوه‌بردنی دوو قوتابخانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له‌لایه‌ن رێكخراوی (مسیۆن لایك فرانس) جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه تائێستا قوتابخانه‌ی خوێندنی فه‌ره‌نسییان له 39 وڵاتی جیهانی كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه باس له به‌هێزكردنی پردی په‌یوه‌ندی رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی هه‌ردوولا كرا له‌سه‌رجه‌م بواره په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا