
له‌میانی سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ كونسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكییه هونه‌ری و رۆشنبیریی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان دووپاتكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/6/2010 شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه پێكهاتبوو له لوقمان جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكییه هونه‌رییه‌كانی وه‌زاره‌ت و دلێر ئیبراهیم و هه‌ژار نانه‌كه‌لی له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی كونسوڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسایان كرد له هه‌ولێر و له‌لایه‌ن خاتوو ئیمیلی بانزێت به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رۆشنبیریی فه‌ڕه‌نسی و كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌دیدارێكدا باس له ره‌وشی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرا‌و شاندی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده ئاماژه‌یان بۆ گرنگترین ئه‌و چالاكیه هونه‌رییانه كرد كه ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی هونه‌ری له‌به‌رژه‌وندی قوتابی و خوێندكاران ئه‌نجامی ده‌دات.
خاتوو ئیمیلی وێڕای خۆشحاڵی ده‌بڕینی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن و بواره‌كانی هونه‌ر و رۆشنبیریی له‌هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی فه‌ره‌نسای نیشاندا بۆ پهرپێدان و پاڵپشتی كردنی بواره‌كانی هونه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و هاوكاری كردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بواری چالاكییه هونه‌رییه‌كان.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین خولی هونه‌ری بۆ قوتابی و خوێندكاران بكرێته‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت