
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/6/2010 به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆماری توركیای كرد‌و له‌لایه‌ن (نیعمه‌ت تۆبۆكتۆ)ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته‌و، گه‌وره به‌رپرسانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی كۆماری توركیاوه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له‌دانیشتنێكدا باس له‌به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و، گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا، سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نیعمه‌ت تۆبۆكتۆ، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆماری توركیای نیشاندا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی سوپاسی هه‌ڵویستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیای كرد‌و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و توركیا كرده‌وه