
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی ئاماده‌یی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/6/2010 سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر، سه‌ردانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له‌قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر كرد.
له‌م سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌ره‌یه‌كه له قوتابخانه‌كانی ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو شه‌هید سه‌ید ئه‌سكه‌نده‌رو په‌رێزی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه.
بۆ ئاشنابوون له پرۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی، سه‌فین دزه‌یی له‌نزیكه‌وه چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌قوتابی و خوێندكاره ئهزمووندهرهكان و به‌ڕێوه‌به‌رو چاودێران، كه‌وت و ده‌رباره‌ی ئاست و شێوازی پرسیاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن