
له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری دهۆك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/6/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشانگه‌ی مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كاری په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكی له گالێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی دهۆك كرده‌وه.
ئه‌م پێشانگایه به‌به‌شداری 92 مامۆستای په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكه‌و چه‌ندین تابلۆی دهستڕهنگینی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌خۆده‌گرێت .
هه‌ر له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك، قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆكی به‌سه‌ركرده‌وه، كه زمانی فه‌ره‌نسی تیادا ده‌خوێندرێت و، یه‌كه‌یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌درێژه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك، سه‌فین دزه‌یی له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك، به‌به‌شداری سه‌رجه‌م راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پیاچوونه‌وه‌و باشتركردنی كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده