
به‌ئاماده‌بوونی سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابیانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاشنادهكرێن.
ماوه‌یه‌كه له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و قوتابیانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به ئیش و كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن و به‌شه‌كانی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
له‌درێژه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌شدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/5/2010 وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاگری داغی بنه‌ڕه‌تی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تیان كرد‌و به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و منداڵانیش زۆر به‌م سه‌ردانه زانستییه دڵخۆش بوون، چونكه یه‌كه‌مجاره به كاروباری ناو فڕۆكه‌خانه ئاشناده‌بن.
شایانی باسه یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت، منداڵانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به ته‌لاری نوێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئاشناده‌كات، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست