
مامۆستایانی خۆشه‌ویست..
قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز..
سڵاوی په‌روه‌رده‌و زانستتان لێ بێت..
وه‌ك ئاشكرایه رۆژی 26/5/2010 تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌ست پێده‌كات، له ئێستاوه هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، به پێویستی ده‌زانم كه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه پیرۆزه ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1-به‌ڕێوه‌به‌رو چاودێری هۆڵه‌كان ئه‌مه به ئه‌ركێكی نیشتمانی بزانن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌مانه‌ته به‌ده‌ست پاكییه‌وه، جێ به‌جێ بكه‌ن.
2-خوێندكاران و قوتابیانی ئازیز پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، وه‌ك چۆن سه‌لماندوویانه كه جێگه‌ی ئومێدی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مانن.
3-هه‌ر جۆره ته‌داخولێك له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌ناوی هه‌ر حزبێك یان هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ته‌داخول به‌كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كان و چاودێره‌كان بكات، له‌كاتی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا په‌یوه‌ندی به خودی وه‌زیر یان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان یان راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌وه بكه‌ن.....
دڵنیام مامۆستا‌و قوتابیان و خوێندكارانی به‌ڕێز هه‌رده‌م جێی متمانه‌ی میللهتهكهیانن......
له‌گه‌ڵ رێزمدا.....
سه‌فین دزه‌یی.......
وه‌زیری په‌روه‌رده