
دووشه‌ممه 19/5/2010 به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی هاوبه‌شی ده‌زگای به‌رگری له دیموكراتییه‌ت و په‌یمانگه‌ی جه‌نگ و ئاشتی ئه‌مریكی كرد، كه پێكهاتبوو جیمی سڵای سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رگری له دیموكراتیه‌ت و ژماره‌یه‌ك سیاسهتمهدارو توێژه‌رو چاودێر‌و چالاكوان له‌بواری پرسه‌كانی دیموكراتییه‌ت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، پوخته‌یه‌ك له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی، بۆ شاندی میوان روونكرده‌وه كه بایه‌خێكی به‌رچاو به‌بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ و لێبوورده‌یی ده‌درێت، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌شپێدانی هاوژیانی و برایه‌تی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا..
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌فین دزه‌یی گوتی: ئێمه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین كه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراق و بایه‌خێكی زۆر به پرنسیپه‌كانی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ین، چونكه پێویستییه‌كی زۆرمان به دیموكراتییه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاوژیانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده باسی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كرد، له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و بایه‌خدان به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی خوێندنی خێرا‌و خوێندنی ئێواران و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌ی و به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری عێراق له خوێندن دابڕاون بۆ پۆله‌كانی خوێندن.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شیان به‌رزنرخاند كه له پرۆگرامه‌كانی خوێندنی كوردستاندا بایه‌خێكی به‌رچاو به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی لێبوورده‌یی و برایه‌تی و هاوژیانی و مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیموكراتیه‌ت ده‌درێت.