_1.JPG)
به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلی كاری هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی په‌روه‌رده له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا، واژۆكرا.
حه‌سه‌ن مونهیمنه وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵای لوبنانی و سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو نه‌دا مونهیمنه به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی بوژانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی لوبنانی و د. مازن ئه‌لخه‌تیب راگری كۆلیژه‌ی په‌روه‌رده‌و ئه‌لبێر شه‌معون راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی لوبنانی، و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، پرۆتۆكۆلهكهیان مۆركرد.
سه‌فین دزه‌یی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ مۆركردنی ئه‌م پرۆتۆكۆله هاوبه‌شه، هیوای خواست په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی لوبنانی و كوردستانی، له به‌ره‌وپێشچوون دابێت و خاڵ و بڕگه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه له ئه‌رزی واقیعدا ره‌نگ بداته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده لوبنانی گوتی: بۆیه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، خۆشحاڵم له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م پرۆتۆكۆله سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولادا.
ئه‌م پرۆتۆكۆله هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌رێم و لوبنان چه‌ند رێككه‌وتنێك بۆ كاری هاوبه‌ش و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان، له‌بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و توانای مرۆیی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ له په‌روه‌رده‌دا، ده‌گرێته‌خۆ.