
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌سه‌ر داوه‌تی ره‌سمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵای كۆماری لوبنان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/5/2010 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنانی حه‌سه‌ن مونهیمنهو شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌وره‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری پهرورهدهو گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌دانیشتنێكدا وه‌زیری په‌روه‌رده لوبنانی خۆشحاڵی خۆی له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا، دووپاتكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، ئه‌زموونی لوبنانی له په‌ره‌پێدانی ره‌وشی په‌روه‌رده بهرزنرخاندو هاوكاری ئه‌و وڵاته‌شی به‌پێویستزانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی پهرورهدهو فێركردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
بڕیاروایه له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و لوبنانی چه‌ند پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان، له‌بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و توانای مرۆیی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ له په‌روه‌رده‌دا، واژۆبكه‌ن