
له‌سه‌ر داوه‌تی ره‌سمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵای كۆماری لوبنان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
حه‌سه‌ن مونهیمنه وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵای لوبنانی به‌یاوه‌ری خاتوو نه‌دا مونهیمنه به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی بوژانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی لوبنانی و د. مازن ئه‌لخه‌تیب راگری كۆلیژه‌ی په‌روه‌رده‌و ئه‌لبێر شه‌معون راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
سه‌فین دزه‌یی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی هاوشانه لوبنانییه‌كه‌ی ده‌ربڕی و دوای دانیشتنێكی كورت له هۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له هۆتێلی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێخرا.
بڕیاروایه له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و لوبنانی چه‌ند رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان، له‌بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و توانای مرۆیی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ له په‌روه‌رده‌دا واژۆبكه‌ن