
له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/5/2010 سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوتابخانه‌ی دانیال میترانی فه‌ڕه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كۆنسوڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی دانیال میترانی فه‌ڕه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی كرد‌و له‌لایه‌ن ستافی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كه‌و مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده پۆل و هۆبه‌و به‌شه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی له به‌رزی ئاستی قوتابخانه‌كه ده‌ربڕی و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی خوێندن بوو له قوتابخانه‌كه‌دا.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ دۆستایه‌تی هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسی كرد و به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی قوتابخانه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانی دا له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له قوتابخانه‌كه‌دا.
شایانی باسه ئه‌م قوتابخانه فه‌ره‌نسییه نێوده‌وڵه‌تییه یه‌كێكه له‌و دوو قوتابخانه فه‌ڕه‌نسییه‌ی كه پارساڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی میسیۆن لایك فرانس له هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانی كرانه‌وه‌و، خوێندن تیایداندا له‌سه‌ر ستانداردی فه‌ره‌نسییه