
دووشه‌ممه 10/5/2010 شاندێكی لێژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سائیر عه‌بدولئه‌حه‌د سه‌رۆكی لێژنه‌و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌كه له شێردڵ ته‌حسین و عیماد محه‌مه‌د سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی پێشوازیان لێكرا.
له‌دانیشتنێكدا شاندی میوان باسیان له پێشخستنی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و بایه‌خدانی زیاتر به‌دروستكردنی هۆڵی وه‌رزشی و په‌ره‌پێدانی ئاستی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و دامه‌زراندنی ده‌رچووانی په‌یمانگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زرشی و به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی كۆلیژه‌كانی په‌روه‌رده كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، په‌ره‌پێدانی چالاكییه دێدهوانییهكان و زیندووكردنه‌وه‌ی بزاڤی دێده‌وانی په‌روه‌رده‌یی خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش پاڵپشتی خۆی بۆ پێشخستنی په‌روه‌رده‌ی وه‌زرشی له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و گوتی: "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێكی به‌رچاو به‌چالاكییه وه‌رزشی و دێدهوانییهكان ده‌دات"..