
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2/5/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه نیشتمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی قوتابخانه‌ی شۆخانی بنه‌ڕه‌تی كچانی كرد له‌هه‌ولێر.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده چاوی به ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و قوتابیان كه‌وت و لهنزیكهو ده‌رباره‌ی ناوهڕۆك و شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان وتوێژی له‌گه‌ڵ كردن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌چاودێری سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌له‌ری پاركی شانه‌ده‌ر پێشانگه‌ی هونه‌ری خاتوو ناسكه عیزه‌ددین مامۆستای قوتابخانه‌ی بێتوێنی نموونه‌یی كرایه‌وه، كه تیایدا چه‌ندین جۆری ملوانكه‌ی كلتووری و هه‌مه‌ڕه‌نگی هاوچه‌رخی تێدا نمایش كرابوو.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌م مامۆستا هونه‌رمه‌نده كرد‌و خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رزی ئاستی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له‌درێژه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده، بۆ به‌رزنرخاندنی رۆلی گرنگ و پڕ بایه‌خی ئه‌و مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاره خانه‌نشینانه‌ی كه ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نی خۆیان له خزمه‌تی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخان كردووه، سه‌ردانی یانه‌ی خانه‌نشینانی باغی شاری كرد.
به‌مه‌به‌ستی ستایشكردنی رۆلی به‌رچاوی مامۆستا خانه‌نشینه‌كانی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی سه‌ردانی باغی شاری كرد له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێرو، له‌نزیكه‌وه چاوی به‌مامۆستاو په‌روه‌رده‌كاره خانه‌نشینه‌كان كه‌وت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌رۆشنبیران و مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران كۆبووه‌و، ستایشی رۆلی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كرد كه ده‌یان ساڵی سه‌رده‌می زێڕینی ته‌مه‌نی خۆیان له‌خزمه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی رۆله‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخان كرد.
له‌وته‌یه‌كدا سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی بۆ گرنگی رۆلی ئه‌و مامۆستا خانه‌نشینه به‌ڕێزانه كرد كه له سه‌رده‌مه هه‌ر ناسك و پڕ مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد نه‌یانهێشت كاروانی په‌روه‌رده‌و زانست له كوردستان په‌كی بكه‌وێت و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان هه‌رده‌م جێگه‌ی شانازییه‌و هه‌رگیز هه‌وڵ و ماندووبوونی بێ‌وچانیان له‌بیرناكه‌ین.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده په‌رتووكخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك كتێبی پێشكه‌ش به یانه‌ی خانه‌نشینانی باغی شار كرد.