
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/5/2010 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌و ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڕه‌كانی نیشتمان و كوردستان و رزگاری ده‌ستی پێكردو چه‌ندین قوتابخانه‌و خوێندنگه له‌سنووری ئه‌م گه‌ڕه‌كانه به‌شداریان تیادا كرد.
به‌ڕێز عه‌لی سالار نوێنه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌كو هاندانێكه بۆ قوتابی و خوێندكاران و هاووڵاتیانی كوردستان تا پارێزگاری له‌ژینگه‌ی رازاوه‌ی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن و پیسی و كاغه‌ز فڕێ نه‌ده‌نه سه‌رزه‌وی و له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیدا دایبنێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو زیلان جه‌لال به‌رێوبه‌ری ژینگه‌و ته‌ندروستی له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتی: یه‌كه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی له په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی 6ی هه‌ولێر و هه‌ریه‌كه له مامۆستا‌و قوتابیانی ئاماده‌یی ساباتی كچان و ئاماده‌یی پیشه‌سازی كچان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌وانی رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌سه‌رخستنی چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا