
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/4/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی له‌سنووری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سیج له شاری هه‌ولێر وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی به‌ختیاری بنه‌ڕه‌تی كرد‌و، له‌نزیكه‌وه پۆل و هۆبه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ركرده‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ستافی مامۆستایان سازكرد.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی بۆ گرنگی رۆلی مامۆستا و په‌روه‌رده‌كارانی كوردستان كرد له‌پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی شارستانیه‌ت و لێبوورده‌یی و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرفتی قوتابخانه‌كه كرا‌و بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌واوی و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه له‌په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندن به‌دی ده‌كرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێم، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی خۆشی بنه‌ڕه‌تی كرد له گه‌ڕه‌كی كرێكاران و، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه پۆل و هۆبه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی شه‌می كچانی كرد‌و له‌نزیكه‌وه پۆله‌كانی خوێندنی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، ده‌رباره‌ی سیستمی خوێندن و كه‌موكوڕییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌و كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی به‌گشتی وتوێژی له‌گه‌ڵ قوتابی و خوێندكارانی قوتابخانه‌كه كرد