
رۆژی 26 / 4 / 2010 به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بیست و نۆیه‌مین پیشانگه‌ی به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی قوتابخانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌گه‌له‌ری پاركی شانه‌ده‌ر بۆ به‌شه‌كانی (سیرامیكی گه‌رم, سیرامیكی سارد, هونه‌ری دارتاشی, هونه‌ری كانزاكان و گوڵ و كاره‌باو وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی) كرایه‌وه.
ئه‌م پیشانگه‌یه چه‌ندین كاری ده‌ستی وپیشه‌یی دهستڕهنگینی قوتابیان و خوێندكارانی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی له‌خۆ گرتووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ستخۆشی له دهستڕهنگینی به‌شه پیشه‌ییه‌كان هیوای خواست كه قوتابخانه‌و خوێندنگه پیشه‌ییه‌كان بتوانن ببنه به‌شێكی به‌رهه‌مهێن و كاربكرێت بۆ پێشخستنیان و هه‌رده‌م له به‌ره‌وپێشچوون دابن.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه: له پرسه‌ی نوێی خوێندندا به‌شه پیشه‌ییه‌كان بایه‌خێكی به‌رچاویان پێده‌درێت و هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خوێندنی پیشه‌یی به‌بازاڕی كار‌و بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رچووانی ئه‌م به‌شانه رۆلی به‌رچاوی خۆیان ببینن.
شایانی باسه ساڵانه خوێندنی پیشه‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌كۆتایی ساڵی خوێندندا، به‌رهه‌می كاره ده‌ستیه‌كانی لهپیشانگهیهكدا نمایشده‌كات و ئه‌م پیشانكهیهش ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.