
شاندێكی قوتابخانه‌كانی شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید كه پێكهاتبوون له پێنج مامۆستا و هه‌شت قوتابی كه له رۆژی 12/4/2010 ه‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا له‌شاری سلێمانی دابه‌زیون و له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانیان كردووه.
پاشان سه‌ردانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختیان كردووه‌و، چه‌ندین قوتابخانه‌و شوێنی مێژووییان به‌سه‌ركردۆته‌وه خۆشحاڵی خۆیان به په‌ره‌سه‌ندنه گه‌وره‌و به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی له هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌دوا وێستگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكراو، كاردانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌یان لا دروست بوو سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
له‌میانی ئه‌و دیداره‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ره‌ڕای به‌خێرهاتنی گه‌رمی له‌شاندی سوید، پوختیهك له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مانی بۆ شاندی میوان خسته به‌رباس و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و ئاستهنگانهكرد كه له كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو رووبه‌ڕووی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن بووه‌وه‌و به‌خۆڕاگری و له‌خۆبردوویی مامۆستایانی دڵسۆزی كوردستان توانرا كه‌شتی په‌روه‌رده‌و فێركردن له كه‌نارێكی ئارام و ئاسووده ئاقاربگرێت