
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2010 له‌هۆڵی قوتابخانه‌ی بابانی بنه‌ڕه‌تی، به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشانگه‌ی زانستی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری عه‌بدولڵا سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پێشانگهكهی كرده‌وه‌و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پێشانگهكهی به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌رهه‌می دهستڕهنگینی زانستی قوتابی و خوێندكارانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌خۆده‌گرێت.
سه‌فین دزه‌یی خۆشحاڵی خۆی به به‌رزی ئاستی به‌رهه‌مه‌كان ده‌ربڕی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه له پرۆگرامی نوێی خوێندن و فه‌لسه‌فه‌ی نوێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پهیرهودهكرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری بورهان ئه‌رگووشی به‌ڕێوه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌ره‌یی سه‌ردانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی كاره‌بای كوڕانی كرد له هه‌ولێرو، هه‌ر سێ به‌شی كاره‌با و ئه‌لیكترۆنیات و چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده له وته‌یه‌كدا روونی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی به‌رچاو به به‌هێزكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ده‌دات و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌رچووانی به‌شه پیشه‌ییه‌كان به بازاڕی كار له هه‌رێمدا جێگه‌ی بایه‌خی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و، هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌م لایه‌نه گرنگه‌ی په‌روه‌رده كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به كاری رۆژانه‌و ئابووری و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه