
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریای ئه‌مساڵ بڕیاردرا خوێندكارانی پۆلی 12 نمره‌كانیان له 100% بۆ ئه‌ژمار بكرێت....
له لێدوانێكدا، سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و سیستمه‌ی كه ئێستا بۆ قۆناغی 12 په‌یڕه‌وده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه.......
وتیشی: به‌پێی ئه‌و سیستمه له تاقیكردنه‌وه‌ی بهكالۆریادا خوێندكارانی قۆناغی 12 نمره‌كانیان 75% بۆ ئه‌ژمارده‌كرا و له قۆناغه‌كانی 10 و 11 دا 25 نمره‌یان لێدهبڕدرا و بۆ قۆناغی 12 سوودیان لێوه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاركردن به‌و سیستمه راگیراوه‌و له وه‌رزی هاویندا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی و فراوان به سیستمی په‌روه‌رده‌دا ده‌كرێت