
له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی كوردستان سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێرو، چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی له‌سنووری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سه‌ردانی ئاماده‌یی ئه‌تابه‌ك بۆ خوێندنی توركمانی كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكراو له‌نزیكه‌وه به‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن لهقوتابخانهكه ئاشنابوو.
له‌دیدارێكدا باس له‌ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن كرا‌و، وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌وڵ و كۆششی مامۆستایانی به‌رزنرخاند بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی توركمانی و دووپاتی كرده‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ی سیستمی خوێندنه‌وه بایه‌خێكی به‌رچاو به‌خوێندنی توركمانی و سریانی و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌دات، كه برایانه به‌یه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
پاشان له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێم، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی فزوڵی بنه‌ڕه‌تی بۆ خوێندنی توركمانی كرد‌و، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه پۆله‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایان كرد.
پاشان له‌درێژه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابخانه‌ی گه‌ڵاوێژی بنه‌ڕه‌تی كچان و دواناوه‌ندی شكۆداری نموونه‌یی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه سه‌ردانی پۆله‌كانی كرد‌و له‌نزیكه‌وه چاوی به‌قوتابی و خوێندكاران كه‌وت و له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی كۆڵییه‌وه.
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده یه‌كه‌یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشخاڵی خۆی له‌به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی په‌یمانگه‌كه دووپاتكرده‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نوێی خۆیدا بایه‌خێكی به‌رچاو به هونه‌ر و كلتوور‌و وه‌رزش ده‌دات، چونكه ئه‌م بابه‌تانه رۆلێكی گرنگیان هه‌یه له په‌ره‌پێدانی هزری منداڵان و پێویسته بایه‌خێكی زیاتری پێبدرێت.