
رۆژی یه‌كشه‌ممه 11/4/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وارگه‌ی سه‌فین له شه‌قڵاوه، به ئاماده‌بوونی راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرد، بۆ خستنه‌ڕووی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن و پیاچوونه‌وه بهكاروچالاكییهكانی وه‌زاره‌ت و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ گرنگی دارشتنی نه‌خشه‌و پلانی گونجاو بۆ كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد‌و، دووپاتی كرده‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژی گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێم له‌هه‌موو بوارێكه‌وه، چونكه په‌روه‌رده و خوێندن په‌یووه‌ندی به‌ژیانی هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌دات، به‌شێوازێك كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه زانستی و رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی جیهان.
ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانیش سه‌فین دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه، پشكی شێری دامه‌زراندنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی تری وه‌ك ئه‌زموونه‌كان و راهێنانی په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
شایانی باسه ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لهراوێژكاران و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری كۆده‌بێته‌وه بۆ داڕشتنی ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و ده‌ركردنی بڕیار‌و راسپارده‌ی گونجاو له‌باره‌یانه‌وه له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ئامانج گه‌یاندنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌هه‌رێمی كوردستان.