
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون به ره‌وشی خوێندنی ئێواران و، په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره گرنگه، سه‌فین موحسین دزه‌یی له‌سه‌ردانێكدا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی ئێوارانی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی زه‌رده‌شتی ئێواران بۆ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی كرد‌و، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مامۆستایان خۆشحاڵی خۆی له به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی قوتابخانه‌كانی ئێواران دووپاتكرده‌وه‌و، گوتی:
به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو به‌هۆی ره‌وشی نائارام و شڵۆقی عێراق وازیان له خوێندن هێنابوو، وا ئێستا به‌په‌رۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ر خوێندن ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌و نیشانه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌موو رووێكه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له ماندبوون و دڵسۆزی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه كرد.
پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی نه‌به‌ردی بنه‌ڕه‌تی بۆ خوێندنی ئێواران كرد‌و، له‌نزیكه‌وه چاوی به قوتابی و خوێندكاران كه‌وت و، دووپاتی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز درێغی نه‌كردووه له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی ئێوارانیش هه‌رده‌م له بازنه‌ی بایه‌خه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه.
شایانی باسه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی خوێندنی ئێواران له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستا شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات كه له چه‌ندین پسپۆری بواری خوێندنی ئێواران و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی خوێندنی ئێواران پێكهاتووه‌و، له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی خوێندنی ئێواران له شاره‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و، له‌نزیكه‌وه‌ش به پرۆگرامی خوێندنی ئه‌م قوتابخانانه ئاشنا ده‌بن و چاویان به به‌رپرسانی ئه‌م بواره ده‌كه‌وێت.
ئه‌م سه‌ردانه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیای فهزالاری په‌روه‌رده‌یی توركی، ئه‌نجام ده‌درێت و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی سیستمی خوێندن و دروشمی خوێندن بۆ هه‌مووان بایه‌خێكی به‌رچاو به په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كانی ئێواران ده‌دات.