
رۆژی دووشه‌ممه 5/4/2010 به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری منداڵان (unicef) كرد كه پێكهاتبوو له (جۆیس گراچیرا) لێپرسراوی نوێی یۆنیسێف له ئۆفیسی باكوور(هه‌ولێر)و ئوسامه مه‌كاوی جێگری یۆنیسێف له عێراق و سامان سوعاد یاریده‌ده‌ری پرۆگرام.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی شاندی یۆنیسێف، ناساندنی خاتوو جۆیس گراچیر بوو وه‌ك لێپرسراوی تازه‌ی یۆنیسێف و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ت و ئه‌و رێكخراوه دووپاتكرایه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده، ماندووبوون و هاوكارییه‌كانی رێكخراوی یۆنیسێفی به‌رزنرخاند له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان و داوایكرد له هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌م و پرۆگرامی نوێی په‌روه‌رده پشتگیریی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.