
له‌وكاته‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له خولێكی زانستی له‌بواری كشتوكاڵ كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (IN WENT) رێكخرابوو به‌هاوكاری ڕێكخراوی (AGEF) كه له شاری (NIENBURG) له هه‌رێمی
(NIEDER SACHSEN) له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جوانی و ڕێكخستنه تۆكمه‌ی ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ئێمه‌ی ... (مامۆستایانی كوردی به‌شداربوو) ی ڕ‌اكێشا په‌یكه‌ری ئه‌و به‌چكه فیله سپیه بوو كه له ناوه‌ڕاستی باره‌گای ئه‌كادیمیای (DEULA) داندرابوو ،
په‌یكه‌ری ئه‌م به‌چكه فیله نیشانه‌ی زیره‌كی و ته‌مه‌ن درێژی و شوێنی یه‌كتر بینین بوو ، هه‌روه‌ها له‌چه‌قی ڕێگای نێوان شوێنی خوێندنی وانه‌كان و كارگێری و شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی نان خواردن دانرابوو ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه په‌یكه‌ری فیله‌كه وه‌ك خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌مووان بێت .
ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمه له‌نووسینی ئه‌م دێرانه ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هه‌ر وڵاته‌ی كه مامۆستاكانیان یان قوتابیه‌كانیان له‌و ئه‌كادیمیایه به‌شداری خولی ڕاهێنانیان كردووه ، هه‌ریه‌كه‌ی به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی فیله‌كه ده‌سته‌واژه‌ی به‌خێربێن یان نوسیبوو ، له‌و ساته‌دا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا هات بۆ به‌زمانی كوردیش نه‌نوسرێت ( به‌خێربێن ) ؟؟؟
ئه‌وه‌بوو به‌سوپاسه‌وه برا ئه‌ڵمانیه‌كان ئه‌و خه‌ونه‌یان هێنامهدی و به ڕێنوسی لاتینی ده‌سته‌واژه‌ی (به‌خێربێن)... (BEXÊR BÊN) یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری فیله‌كه تۆمار كرد وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره له به‌رواری 15/12/2009
بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك یان وڵاتێك به‌شداری بكات بزانێت كه كوردیش به‌م شوێنه‌دا تێپه‌ریون .
له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسینه وێنه‌ی پێش نووسینی (BEXÊR BÊN) و پاش نوسینی (BEXÊR BÊN) له‌به‌ر ده‌ستتان دایه‌و سه‌یر بكه .................. طارق عثمان عولا ............... ماموستا له ئاماده‌یی پیشه‌یی ئاسكی كه‌له‌ك - كشتوكاڵ/ هه‌ولێر............. 1/4/2010