
له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی كوردستان سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی له‌سنووری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڕه‌كی رووناكی شاری هه‌ولێر وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی (حه‌مرینی) كوڕانی كرد و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكراو له‌نزیكه‌وه به‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن لهقوتابخانهكه ئاشنابوو.
سه‌فین دزه‌یی له‌نزیكه‌وه چاوی به‌ستافی مامۆستایان كه‌وت و، باس له ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن و سیستمی خوێندن له دیدی مامۆستایانه‌وه كرا‌و چه‌ندین پێشنیار گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌دی ده‌كرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی:
هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌واوی و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه له‌په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندن به‌دی ده‌كرێن، به‌تایبه‌تیش گرفتی كه‌می بینایه‌ی قوتابخانه‌كان و دروستكردنی قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ستانداردی جیهانی كه له‌گه‌ڵ سیستمی نوێ بگونجێت و گشت هۆڵ و تاقیگه‌و یاریگه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی خوێندن له خۆ بگرێت.
پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێم، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی چرای بنه‌ڕه‌تی بۆ فێركردنی خێرا كرد‌و، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه پۆل و هۆبه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له‌ئاستێكی پێشكهوتوودایهو جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
وه‌زیری په‌روه‌رده خۆشحاڵی خۆی له به‌رزی ئاستی قوتابی و خوێندكاران ده‌ربڕی كه دوای دابڕانیان له خوێندن به په‌رۆشه‌وه بۆ باوه‌شی خوێندن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له‌رێگه‌ی خوێندنی خێرا درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن.