
بۆ له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون له‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن بهڕِێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی په‌روه‌رده‌ی له ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و قوشته‌په به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده شاندی یاوه‌ری له له‌لایه‌ن شۆڕش خدر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌خموورو كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌و مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمووری كرد‌و، بۆ ئاشنابوون به‌ره‌وشی كاروباره‌كانی په‌روه‌رده هۆبه‌و به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه بهكاروبارهكانیان ئاشنابوو.
دواتر له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارو كارمه‌ندانی په‌روه‌ده سازكرد‌و، ره‌وشی په‌روه‌رده له سنووری مه‌خموور خرایه به‌رباس و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بایه‌خدان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
پاشان سه‌فین دزه‌یی له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌كه له قوتابخانه‌كانی (بازاڕگه و قهرچوغی بنه‌ڕه‌تی و دواناوه‌ندی میدیای كچان و باخچه‌ی ساوایانی گوڵانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، به ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن ئاشنابوو.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر، سه‌ردانی ناوچه‌ی قوشته‌په‌ی كرد‌و هه‌ریه‌كه له‌قوتابخانه‌كانی رازاوه‌و نازو دێده‌وان و ترپه‌سپیان و دووگردكانی بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی پیرداودی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌نزیكه‌وه به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌و قوتابخانانه ئاشنابوو.