
له‌رۆژی شه‌ممه (27/3/2010 ) له‌میدیاكانی كوردستان هه‌واڵی مانگرتنی خوێندكارانی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بلاو كرایه‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێگر بووه له‌ئه‌نجامدانی چالاكی شانۆیی په‌یمانگه له‌رۆژی شانۆی جیهانی كه‌ده‌كه‌وێته ( 27/3/2010 ) ,به‌په‌سه‌ند و مافی خۆمان زانی ئه‌م رونكردنه‌وه بخه‌ینه به‌رده‌ست و به‌رچاوی هه‌موو خه‌لكی كوردستان ................
1- مانگرتن ره‌وایه بۆ هه‌موو چین و توێژێكی ناو كۆمه‌ڵ له‌و سیسته‌مه‌ی ( دیموكراسی ) كه له‌كوردستان دا په‌یڕه‌و ده‌كرێ ئه‌گه‌ر مافی خورابێ به واقیعی به‌مه‌رجێك داواكاری مافه‌كه رهواو گونجاو بێت .....
2- فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت پابه‌ندن به‌یاساو رێنماییه گشتیه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌تی له‌رووی خهرجیهكانهوه كه‌تا بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی جگه له‌مووچه ناتوانرێ له 1/12 ی بودجه له‌هه‌موو بڕگه‌و مادده‌كانی بودجه زیاتر خه‌رج بكرێت......
3- ئێمه كه ئه‌و جۆره بۆنانه ( مناسبه ) دێنه پێشه‌وه ته‌نها حسابی یه‌ك په‌یمانگه ناكه‌ین به‌ڵكو حسابی هه‌موو په‌یمانگه‌كانی ( هونه‌ر ) ده‌كه‌ین كه ژماره‌یان ( 10 ) په‌یمانگه‌یه .......
4- ئێمه رێگر نهبوینهو نابین له‌چالاكیه‌كانی پهیمانگهكانمان . خۆ ئه‌گه‌ر رێگر بین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یمانگه ناكه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵی داخستنی ده‌ده‌ین , به‌ڵكو ته‌كانی چالاكیه‌كانیان ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر وه‌رگیراوه به ( 3) شانۆگه‌ری له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی له‌رۆژی جیهانی شانۆ كه‌ده‌كه‌وێته (27/3/2010) , ئه‌م ره‌زامه‌ندیه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی لێ ئاگادار كرایه‌وه له ( 25/3/2010) هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیشی لێ ئاگادار كرا یه‌وه , پێمان سه‌یره گوێمان له‌وه ده‌بێ كه‌وه‌زاره‌ت رێگر بووه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره چالاكیانه.........
5- به‌په‌سه‌ند و باشی ده‌زانین مامۆستاكانمان په‌روه‌رده‌یی بن پێش هه‌موو شتێك چونكه رۆڵه‌كانی داهاتوومان چاوه‌ڕوانی ده‌ست و هیمه‌ت و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌وانن ..................... ابراهیم بایز اسماعیل.......... به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌كان